200 likes | 507 Vues
فەلسەفە بۆ منداڵان. چەمکی فەلسەفە. فەلسەفە چەمکێکی یۆنانییە و هەردوو وشەی (فیلۆ) و (سۆفیا) پێکهاتووە. فیلۆ بە مانای عەشق و مەحبەت (فیلۆ دیسان بە مانای هاورێیەتیش دێت)، سۆفیا، بە مانای زانین(مەعریفە).کە پێکەوە مانای (خۆشەویستی زانین) (زانین خۆشویستن و هاوڕێیەتی زانین) دەگەیەنێت. ماتیهیۆ لیپمەن.
E N D
چەمکی فەلسەفە فەلسەفە چەمکێکی یۆنانییە و هەردوو وشەی (فیلۆ) و (سۆفیا) پێکهاتووە. فیلۆ بە مانای عەشق و مەحبەت (فیلۆ دیسان بە مانای هاورێیەتیش دێت)، سۆفیا، بە مانای زانین(مەعریفە).کە پێکەوە مانای (خۆشەویستی زانین) (زانین خۆشویستن و هاوڕێیەتی زانین) دەگەیەنێت.
ماتیهیۆ لیپمەن فەلسەفە بۆ منداڵان، فەلسەفەیەکی تایبەت نییە، تەنانەت فەلسەفەی پێداگۆگیش نییە، بەڵکو، هەوڵ و تەقەڵایەکە بۆ تێرکردنی حەزی پرسیارکردن و ڕامانی منداڵان و ڕاهێنانیان بە دیدی فرە ڕەهەندی
ئەرستۆکە سەر بە شاڕێبازی کلاسیکییە لە فەلسەفەی پێداگۆکی، زۆر گرنگی بە رۆڵی مامۆستا داوە،هەوڵی داوە وانە بێژی فۆرمۆڵە بکات.
فۆرمۆڵەی یەکەم: مامۆستای بەتواناو زمان پاراو دەبێت ئارەزووی منداڵ بۆلای بابەتی خوێندنەکە ڕابکێشێت. فۆرمۆڵەی دووەم: دەبێت گشت لایەن و وردەکارییەکانی بابەتەکە بۆ منداڵان بخاتە ڕوو( شی بکاتەوە)
فۆرمۆڵەی سێیم: لە دەرئەنجامی فاکت و ڕوونکردنەوەو نیشاندان (لەلایەن مامۆستاو بینین لای خوێندکارەوە)، خوێندکار بتوانێ وەسف و پێناسەی بابەتی خوێندراو بکات. فۆرمۆڵەی چوارەم: خوێندکار بتوانێت گفتوگۆ لەمەڕ بابەتی خوێندراوەوە بکات و هەوڵ بدات هۆی خوێندنی ئەو بابەتە تێبگات.
ڕۆسۆ دەڵێت: منداڵ،چەندی حەز دەکات با غار دا و بقیژێنێت. نابێت بە زۆر ئارام و کپیان بکەین. هەر جوڵەو کردەیەک منداڵ دەیکات، هەڵقوڵاوی سروشتی خۆیەتی. ئەم بزوێوییە هەستەکانی، بینین، بیستن و پێحەسیان چالاک دەکات و منداڵ دنیابین دەبێت. مەشقکردنی ئەو هەستانە. پێشبینی و دید و خەمڵاندی منداڵ زیاد دەکات .
ئامانجی سیستەمی پێداگۆگی پێستالۆزی فارژوتن و گەشەپێدانی هێزی مێشک، هێزی دڵ و هێزی دەستە
هێزی مێشک، کاتێک گەشە دەکات، کەمنداڵ فێربێت ببینێت و بتوانێت لە بینینی (بەش- گشت) یان وردەکاری ببینێت هێزی دڵ،کاتێک گەشە دەکات، کە منداڵ فێربێت بەها بۆ ژیانی ڕۆژانە دابنێت و گوێ لە گەورەکان بگرێت. هێزی دەست،یان هێزی لەش، کاتێک گەشە دەکات وپەرە دەسێنێت، کە منداڵ کاری دەست بکات و لە چالاکی وەرزشیدا بەشداربێت (ئەمانە دەبێت بەشێک بن لە بەرنامەی ڕٶژانەی فێرگە)
جۆن دێوی سەر بە فەلسەفەی پێداگۆکی مۆدێرنە پێی وایە ( منداڵ بە دیدێکی وا ڕابهێنرێت کە ڕێز لە گشت تاکەکانی دیکەی کۆمەلگەکەی خۆی و گشت کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بگرێت و لە هەمبەر ناخی خۆشیدا کەسێکی فێرخواز و ڕەخنەگر بێت. هەردەم بەدوای زانیار و زانستدا عەڤداڵ بێت. کەسێک بێت هەستی بەرپرسایەتی هەبێت و بتوانێت حەز و توڕەیی و هەستەکانی خۆی جڵەو بکات )
جۆن دێوی پێی وایە سیستەمی پەروەردە دوجەمسەری بێ جەمسەری یەکەم: بابەت و منداڵ جەمسەری دووەم: منداڵ و کۆمەلگەو جیهان
گرینگی دین و فەلسەفە • دین و فەلسەفە سەرنجی منداڵ ڕادەکێشن بۆ گەڕان بەدوای ڕاستیدا . توانای بیرکردنەوە سەردەخەن و ئاسۆی هزری بەرفراوان دەکەن. زانیاری دەربارەی دین و فەلسەفە منداڵ بە بەهای ڕەوایەتی ، دادپەروەری، جوانناسی، ڕاستگۆیی، یەکسانی و ڕێز ئاشنا دەکەن.
بابەتی فەلسەفە بۆ ئاستی ١-٣ • بەتایبەتی لە پۆلی ٣ دا پرسیارە سادە و ساکارەکانی فەلسەفە • خۆ ناسین( بۆ نموونە تۆ کێیت؟) بیرکردنەوە لە خودی خۆت • کەسانی دیکە( کێت خۆشدەوێت؟) بیرکردنەوە لە کەسانی دەورو بەر.
دەبێت وەڵامی هەموو پرسیارێکی منداڵان بدرێتەوە؟
چۆن دەتوانین منداڵان فێریفەلسەفە بکەین؟ ١-ئایا ئێمە مەبەستمانە منداڵان و لاوان فێری فەلسەفە بکەین؟ ٢-یان مەبەستمانە فێریان بکەین خۆیان فەلسەفیانە بیربکەنەوە( بفەلسەفێنن)؟
ئەریستۆتێلیس بابەتێکی زۆر گرینگی وروژاندووە ئەویش (ئێتیک)ە. بە بروای ئەو ئامانجی ئاکار ئەوەیە کە مرۆڤ چ ، وەک تاک چ وەک کۆمەڵ ،ئاسودە بکات.